پنتاگۆن داوا له توركیا ده‌كات هێرشه‌كانی رابگرێت
ئه‌و هێرشانه‌ی توركیا ده‌رهاویشته‌ی خراپی له‌سه‌ر ئه‌نقه‌ره ده‌بێت
K24 - هه‌ولێر:
مارك ئێسپه‌ر، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا داوا له توركیا ده‌كات هێرشه‌كانی له باكووری سووریا (رۆژئاوای كوردستان) رابگرێت.
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، هێرشه‌كانی توركیا كاریگه‌ریی له‌سه‌ر شه‌ڕی دژی داعش ده‌بێت، هاوكات هۆشداری له‌وه‌ش ده‌دات، ئه‌و هێرشانه‌ی توركیا ده‌رهاویشته‌ی خراپی له‌سه‌ر ئه‌نقه‌ره ده‌بێت.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا، ئه‌و گوتانه‌ی مارك ئێسپه‌ر، وه‌زیری به‌رگری له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا هاتووه له‌گه‌ڵ خلووسی ئاكار، هاوتا توركییه‌كه‌ی.
ئ. م