بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر: کامپەکانی مەبرووکە و عەین عیسا بۆردومانکران
"سوپای تورکیا کامپەکانی مەبرووکە و عەین عیسای بۆردومانکرد"
K24 – ههولێر:
لە راگەیەندراوێکدا، بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر بڵاویکردەوە، سوپای تورکیا کامپەکانی مەبرووکە و عەین عیسای بۆردومان کردووە.
بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر داوا لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەکات، بە ئەرکی خۆیان بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتیانی مەدەنی و ئاوارەکان هەڵبستن.