رادان گاسانینی كڕواتی ده‌بێته راهێنه‌ری هه‌ولێر
رۆژی سێشه‌ممه بۆ واژۆكردنی گرێبه‌ست ده‌گاته هه‌ولێر

سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له یانه‌ی هه‌ولێر به كوردستان24ی راگه‌یاند، رۆژی سێشه‌ممه رادان گاسانین بۆ واژۆكردنی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ یانه‌كه ده‌گاته هه‌ولێری پایته‌خت، رادان له شوێنی ئه‌كره‌م سه‌لمان له خولی نایابی عێراق سه‌ركردایه‌تی یانه‌ی هه‌ولێر ده‌كات.
رادانان گاسانینی ته‌مه‌ن 56 ساڵ پێشتر له وه‌رزی 2012 ـ 2013 راهێنه‌ری یانه‌ی هه‌ولێر بووه و له كوردستان زۆر هه‌ستی به ئارامی كردووه، به‌ڵام له دۆخی ئه‌منی ناوچه‌كانی ناوه‌راست و باشووری عێراق دڵنیا نه‌بوو، بۆیه ئاماده نه‌بوو بۆ یارییه‌كانی یانه‌ی هه‌ولێر یاوه‌ری شاندی یانه‌كه بكات بۆ به‌غدا و ناوچه‌كانی دیكه‌ی باشووری عێراق بۆیه یانه‌ی هه‌ولێری جێهێشت و ئێستاش نزیكه له‌وه‌ی جارێكی دیكه بگه‌ڕێته‌وه هه‌ولێر.
رادان گاسانین له 13 یه‌نایه‌ری 1967 له دایك بووه، له كۆتاییه‌كانی هه‌شتایه‌كان و سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌كان وه‌ك یاریزان یاری بۆ یانه‌كانی (ریپیكا و ئۆرینێت)ـی یوگسلافیای پێشوو كردووه، دواتر روویكرده بواری راهێنه‌رایه‌تی زۆرترین ئه‌زموونی له كه‌نه‌داوی عه‌ره‌بی تاقی كرده‌وه و راهێنه‌رایه‌تی هه‌ریه‌ك له هه‌ڵبژارده‌ی كوێت، یانه‌ی نه‌سری سعوودی و كوێتی كوێتی و ره‌فاعی به‌حرێنی و ئیتیحادی ئیماراتی، قادسیه‌ی كوێت و مه‌ریخی سوودانی كردووه و دوایینجاریش راهێنه‌ری یانه‌ی عروبه‌ی ئیماراتی بووه به‌ڵام له هاوینی 2018ـه‌وه بێ یانه‌یه و راهێنه‌ری هیچ یانه‌یه‌ك نییه.