داعش به‌رپرسیارێتی خۆی له ته‌قینه‌وه‌كه‌ی قامیشلۆ راگه‌یاند
داعش ره‌وشه‌كه‌ی فۆستوهتهوه و ئه‌گه‌ر هه‌یه بگه‌ڕێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
رێكخراوی داعش، به‌رپرسیارێتی خۆی له ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی شاری قامیشلۆ راگه‌یاند، كه به‌هۆیه‌وه 4 هاووڵاتی شه‌هید بوون و 9ی دیكه‌ش برینداربوون.
پەیامنێری کوردستان24 لە رۆژئاوای کوردستان رایگەیاند، ته‌قینه‌وه‌كه له رێگه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو بووه له گەڕەکی مونیر حەبیب لە سەنتەری شاری قامیشلۆ.
دوای ته‌قینه‌وه‌كه ئاسایشی رۆژئاوای كوردستان له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، داعش دۆخه‌كه‌ی قۆستووه‌ته‌وه و ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجامداوه.
هه‌ر له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاسایشی رۆژئاوای كوردستان ئاشكرای ده‌كات، چه‌ند شانه‌یه‌كی نووستووی داعشیان له شاری قامیشلۆ ده‌ستگیركردووه، كه هه‌ماهه‌نگییان له‌گه‌ڵ میتی توركیا هه‌بووه.
ئ. م