په‌یامنێری كوردستان 24: قامیشلۆ و كۆبانێ بۆردومان كران
ژماره‌یه‌ك هه‌لیكۆپته‌ری هاوپه‌یمانان له كۆبانێ نیشتنه‌وه و ئارامییه‌ك به‌دی ده‌كرێت
K24 - هه‌ولێر:
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ، تۆپخانه‌كانی توركیا گوندی هیمۆ له‌رۆژئاوای قامیشلۆ و سنووره‌كانی كۆبانێ بۆردومان كرد، به‌ڵام ئێستا ئارامییه‌ك به‌دی ده‌كرێت.
په‌یامنێری كوردستان 24 ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، ئێستا چه‌ند هه‌لیكۆپته‌رێكی هاوپه‌یمانان له بنكه‌ی سه‌ربازی كۆبانێ نیشتنه‌وه و پێده‌چێت سه‌ربازه ئه‌مه‌ریكییه‌كان به‌ره‌و ناوچه‌یه‌كی ئارام بگوازنه‌وه.
ئ. م