ئه‌نه‌كه‌سه ئیدانه‌ی هێرشه‌كانی توركیا ده‌كات
توركیا ده‌یه‌وێت دیمۆگرافیای ناوچه‌كه بگۆڕێت
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كورد له سووریا (ئه‌نه‌كه‌سه) هێرشی توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان سه‌ركۆنه ده‌كات و داوا له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات كه به‌رپرسیارێتی خۆی جێبه‌جێ بكات.
ئه‌مینداری گشتی ئه‌نه‌كه‌سه له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایده‌گه‌یه‌نێت، هێرشی توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان پێشێلكاری یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه و بووه‌ته هۆی شه‌هیدبوون و برینداربوونی هاووڵاتییان و ئاواره‌بوونی خه‌ڵك.
ئه‌نه‌كه‌سه پێيوایه هێرشه‌كه به پاڵپشتی هێزی چه‌كداری ئۆپۆزسیۆنی سووریایه، كه ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی رێككه‌وتنه‌كانه.
ئه‌نه‌كه‌سه راشیده‌گه‌یه‌نێت: كه توركیا ده‌یه‌وێت دیمۆگرافیای ناوچه‌كه بگۆڕێت و ئاواره سوورییه‌كانی ناوچه‌كانی دیكه، له‌و سنووره نیشته‌جێ بكات.