سالار مه‌حموود هه‌ڵوێستی سه‌رۆك كۆماری عێراق له باره‌ی ره‌وشی رۆژئاوا ده‌خاته‌ڕوو
"پرسی كورد له رێگه‌ی هێزه‌وه چاره‌سه‌ر نابێت"
K24 - هه‌ولێر:
سالار مه‌حموود، راوێژكاری به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق، هه‌ڵوێستی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار له باره‌ی ره‌وشی رۆژئاوای كوردستان و هێرشه‌كانی توركیا ده‌خاته‌ڕوو.
سالار مه‌حموود له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا به كوردستان 24ی راگه‌یاند، هه‌ڵوێستی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق روونه سه‌باره‌ت به‌و بارگرژیانه‌ی له سووریا هه‌یه، پێویسته كێشه‌كان سووریا بۆ حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته جێبهێڵدرێت و له‌و باره‌یه‌وه هه‌ڵوێستی عێراق روونه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به جددی كار له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه ده‌كات له رێگه‌ی دایه‌لۆگ و گفتوگۆ و ئه‌م بارودۆخه به‌بێ لێكتێگه‌یشتن كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ده‌ركه‌وتنه‌وه‌ی جموجۆڵی تیرۆریستان به تایبه‌ت داعش ده‌بێت.
دووپاتی له‌وه‌ش كرده‌وه، وه‌كو كورد كه گه‌لێكی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته، پێویسته ئه‌و وڵاتانه‌ی خاكی كوردستانیان به‌سه‌ردا دابه‌شكراوه، مافه‌كانی كورد ره‌چاو بكه‌ن و تێگه‌یشتنیان هه‌بێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌و پێناوه‌دا سه‌رۆك كۆماری عێراق هه‌وڵه‌كانی به‌و ئاراسته‌یه‌دا چڕكردووه‌ته‌وه.
بڕیاره رۆژی شه‌ممه، كۆمكاری عه‌ره‌بی تایبه‌ت به ره‌وشی باكووری سووریا كۆببێته‌وه و هه‌ڵوێستی خۆیان سه‌باره‌ت به دۆخه‌كه رابگه‌یه‌نن.