9 هاووڵاتی كوردی سڤیل له گرێ سپی گوللـه‌باران كران
گروپه میلیشیاكان 9 هاووڵاتی كورد له گرێ سپی گوللـه‌باران ده‌كه‌ن
K24- هه‌ولێر:
گروپه میلیشیاكانی ئۆپۆزسیۆنی چه‌كداری سووریا 9 هاووڵاتی كوردی سڤیلیان له ناوچه‌یه‌كی سه‌ر به گرێ سپی له رۆژئاوای كوردستان گوللـه‌باران كرد.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا، روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئاشكرایكرد، به‌ر له كه‌مێك گروپه چه‌كداره میلیشیاكانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا، كه له لایه‌ن ئه‌نقه‌ره‌وه پشتگیری ده‌كرێن، 9 هاووڵاتی كوردی سڤیلیان له ناوچه‌یه‌كی سه‌ر به ده‌ڤه‌ری گرێ سپی گوللـه‌باران كرد.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆش رێدوور خه‌لیل، به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات "هه‌سه‌ده" له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا زیانه گیانییه‌كانی هێرشی توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان ئاشكرا كرد و رایگه‌یاند، "ژماره‌ی كوژراو و برینداره‌كانی هێرشی توركیا تا ئێستا گه‌یشتووه‌ته 200 كه‌س"، خه‌لیل گوتیشی: "تا ئێستا 45 شه‌ڕڤانیان له شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان گیانیان له‌ده‌ستداوه".
ماوه‌ی 4 رۆژه توركیا به هاوكاری گروپه چه‌كداره توندڕه‌وه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا ده‌ستیان به هێرشێك بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان كردووه.
H.B