"فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا نێو شاری سەرێكانی بۆردومان دەكەن"
ھەسەدە: 75 سەربازی توركیا و چەكداری گروپەكانی ئۆپۆزیسیۆن كوژراون
K24 - ھەولێر
فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا نێوشاری سەرێ كانیێیان بۆردومان كرد و شەڕی نێوان ھەسەدە و سوپای توركیاش لەو شارە بە سەختی بەردەوامە و تۆپخانەكانی توركیا گرێ سپی و سەرێكانی تۆپباران دەكەن.
میدیاكانی سەر بە ھەسەدە بڵاویان كردووەتەوە، درەنگانی شەوی رابردوو سوپای توركیا ھەوڵێكی زۆری داوە بۆ ئەوەی بچێتە نێو شاری سەرێكانیی رۆژئاوای كوردستان، بەڵام شەڕڤانانی ھەسەدە بەرگریان كردووە و رێگەیان نەداوە سوپا بچێتە نێو شارەكەوە. بۆیەش فڕۆكە جەنگییەكان بە سەختی شارەكەیان بۆردومان كردووە.
ھەسەدە بڵاوی كردووەتەوە، لە ئەنجامی ھێرشەكانی سەرێكانی، 75 سەربازی توركیا و چەكداری گرووپەكانی میلیشیاكانی سووریا كوژراون و حەوت تانكیش تێكشكێندراون.
ھ.م