هەسەدە سەرێ کانی بە تەواوی کۆنتڕۆڵکردەوە
هەسەدە سەرێ کانی بە تەواوی کۆنتڕۆڵکردەوە
K24 – ههولێر:
روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، هێزەکانی هەسەدە دوای کوشتنی 17 میلیشیای سەر بە تورکیا توانیان سەرێ کانی بە تەواوی کۆنتڕۆڵ بکەنەوە.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی روانگەی سووری، هێزەکانی هەسەدە توانیان 17 میلیشیای تورکیا لە سەرێ کانی بکوژن و لەو جەنگەشدا، سێ شەڕڤانی هەسەدە گیانیان لەدەستداوە، جەنگی سەختیش بەردەوامە و هەسەدە کۆنتڕۆڵی سەرێ کانی کردووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، دوێنێ میلیشیاکانی سەر بە تورکیا پێشڕەویان کردبوو، بەڵام ئەمڕۆ ناوچەی پیشەسازی شارۆچکەکە لە لایەن هەسەدە کۆنتڕۆڵکراوەتەوە و لە رێگا سنوورییەکان جەنگ و بۆردومان بەردەوامە.
H.J