دەیان خێزانی داعش لە زیندان هەڵاتن

بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر هۆشداریی دەداتە جیهان

K24 – هه‌ولێر:

بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر بڵاویکردەوە، بەهۆی بۆردومانەکانی تورکیا دەیان خێزانی داعش لە کامپی عین عیسا رایانکردووە.

بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر هۆشداریی دەدات،  دۆخەکە مەترسیدارە و نزیکە لە کۆنترۆڵ دەربچێت.

پەیامێنری کوردستان24  ئاشکرایکردووە، فڕۆکەکانی تورکیا کامپی عەین عیسایان بۆردومان کردووە و هەوڵدەدەن رێگای نێوان شارەکان ببڕێت.

 سەرەڕای نیگەرانییەکان، هیچ ئاماژەیەک لەسەر ئاستی نێودوڵەتی بۆ وەستانی جەنگ لە رۆژئاوای کوردستان نییە و تا دێتیش ژمارەی ئاوارە و قوربانیان زیاتر دەکات.

H.J