هەسەدە ئاماری قوربانیانی جەنگی دژ بە تورکیای ئاشکرا کرد
جەنگ بەردەوامە
K24 – ههولێر:
هێزەکانی سووریای دیموکرات، هەسەدە، بڵاویکردەوە، لەماوەی پێنج رۆژی جەنگدا، 76 شەڕڤانیان گیانیان لەدەستداوە.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی هەسەدە، لە دوێنێ شەممەوە، 31 شەڕڤان گیانیان لەدەستداوە و بەمەش کۆی ئەو شەڕڤانانەی گیانیان لەدەستداوە بۆ 76 کەس بەرزبووەتەوە.
ماوەی پێنج رۆژە هێرشی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان دەستی پێکردووە و بەهۆیەوە 120 هەزار کەس ئاوارەبوون و دەیان کەس شەهید و برینداربوون.
Reuters
H.J