هه‌سه‌ده ده‌نگۆیه‌ك ره‌تده‌كاته‌وه
له باره‌ی رێگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حه‌سه‌كه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
سوپای توركیا رایگه‌یاند، هێزه‌كانی به ئاراسته‌ی رێگه‌ی حه‌سه‌كه جووڵه‌یان پێكراوه و هه‌سه‌ده ره‌تیده‌كاته‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه میدیاییه‌كان نزیكه‌ی 20 تانكی سوپای توركیا له نزیكی وێستگه‌ی مه‌بروكه به‌ره‌و رێگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حه‌سه‌كه به‌ڕێكه‌وتوون.
ئه‌مه له كاتێكدایه، دوێنێ، میلیشیاكانی سه‌ر به توركیا رایانگه‌یاند، توانیویانه ده‌ستبگرن به‌سه‌ر به‌شێكی رێگه نێوده‌وڵه‌تییه‌كه‌دا.
له به‌رامبه‌ردا، هێزه‌كانی سووریای دیموكرات(هه‌سه‌ده) ره‌تیكرده‌وه، هێزه توركییه‌كان و میلیشیا هاوپه‌یمانه‌كانی توانیبێتیان هیچ پێشڕه‌وییه‌كان بكه‌ن.
هه‌سه‌ده راشیگه‌یاند، هێزه‌كانیان به‌رده‌وامن له پاراستنی سه‌نگه‌ره‌كانیان و به توندی به‌رپه‌رچی هێرش و په‌لاماری سوپای توركیا و میلیشیاكانی هاوپه‌یمانی ده‌ده‌نه‌وه.
دووپاتیشیكردووه‌ته‌وه، رێگه‌ی حه‌سه‌كه به ته‌واوی له ژێر كۆنترۆڵی هێزه‌كانی هه‌سه‌ده‌یه.