نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئامارێكی نوێی ئاواره‌كانی رۆژئاوای راگه‌یاند
عه‌ین عیسا چۆڵكرا

K24 – هه‌ولێر:
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند، زیاتر له 130 هه‌زار كه‌س له گرێ سپی و سه‌رێ كانیی باكووری سووریاوه ئاواره بوون.
نووسینگه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری مرۆیی، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، رایگه‌یاند، وێڕای ئاواره‌بوونی 130 هه‌زار هاووڵاتی، نزیكه‌ی 400 هه‌زار هاووڵاتی پێویستیان به كۆمه‌ك و فریاگوزاری مرۆیی هه‌یه.
ئه‌مڕۆش، ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوبه‌ری رۆژئاوای كوردستان، رایگه‌یاند، ده‌ستیانكردووه به چۆڵكردنی خێوه‌تگه‌ی عه‌ین عیسا و دوای بۆردومانی توركیا ژماره‌یه‌ك خێزانی داعش توانیویانه رابكه‌ن.