ئه‌فسه‌رێكی ئه‌مه‌ریكی: توركیا به مه‌به‌ست هێزه‌كانمانی له سووریا كردووه‌ته ئامانج
"ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه توركیا ئاگاداره كه هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له مشته‌نوور جێگیركراون"
K24- هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی واشنتن پۆست بڵاویكرده‌وه، رووداوی ئه‌م دوایه‌ی به ئامانجكردنی بنكه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سه‌ر سنووری سووریا له‌لایه‌ن تۆپخانه‌كانی توركیاوه، زۆر له‌وه مه‌ترسیدارتر بوو كه له به‌یاننامه فه‌رمییه‌كاندا ئاماژه‌ی پێدراوه.
رۆژنامه ئه‌مه‌ریكییه‌كه له‌سه‌ر زاری دوو به‌رپرسی ئه‌مه‌ریكی گواستییه‌وه، كه دووپاتیان له‌وه كردووه‌ته‌وه، "ئه‌نقه‌ره به ته‌واوی ئاگاداری ئه‌وه‌یه، كه ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له بنكه‌ی مشته‌نوور له سنووری شاری كۆبانێی باكووری سووریا جێگیركراون".
به‌رپرسێكی ئه‌مه‌ریكی كه ئێستا له سووریایه به واشنتن پۆستی راگه‌یاندووه، "بنكه سه‌ربازییه‌كه‌ی هێزه‌كانیان له مشته‌نوور چه‌ندین جار له‌لایه‌ن تۆپخانه‌كانی توركیاوه به تۆپی 155 ملیمی بۆردومانكراوه و، له تۆپبارانه‌كاندا چوارده‌وری بنكه‌كه كراوه‌ته ئامانج".
ئه‌و ئه‌فسه‌ره ئه‌مه‌ریكییه روونیكرده‌وه، "به‌ئامانجكردنی بنكه‌كه به‌هه‌ڵه و نامه‌به‌ست نه‌بووه، به‌ڵكو تۆپبارانه‌كه به مه‌به‌ست بوو، چونكه توركه‌كان له بوونی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌و بنكه‌یه ئاگادار بوون".
گوتیشی: "ئه‌مه جاری یه‌كه‌م نییه كه تێیدا ئه‌و بنكه سه‌ربازییه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌وێته به‌ر تۆپبارانی توركیا".
هه‌ر له‌مباره‌شه‌وه برێت ماكگۆرگ، نوێنه‌ری پێشووی ئه‌مه‌ریكا له هاوپه‌یمانیی دژ به داعش به هه‌مان رۆژنامه‌ی راگه‌یاندووه، "ئه‌و له‌و باوه‌ڕه‌دایه، به‌ئامانجكردنی بنكه سه‌ربازییه‌كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی توركیاوه به هه‌ڵه نه‌بووه، به‌ڵكو هۆشدارییه‌ك بووه بۆ پنتاگۆن، بۆ ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی له سه‌رانسه‌ری ناوچه سنوورییه‌كان به قووڵایی 30 كیلۆمه‌تر بكشێنێته‌وه".
واشنتن پۆست له زاری ژماره‌یه‌ك به‌رپرس گواستییه‌وه، "توركیا هه‌وڵ ده‌دات ئه‌مه‌ریكا به‌م شێوه‌یه ناچار بكات هێزه‌كانی له كۆبانێش بكشێنێته‌وه، نه‌ك ته‌نیا له گرێ سپی و سه‌رێ كانیێ".
پێشتریش وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا ره‌تی كردبووه‌وه، كه هیچ بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكایان له سنووری كۆبانێ كردبێته ئامانج و راشیگه‌یاند، "هێزه‌كانیان وه‌ڵامی تۆپبارانه‌كه‌ی یه‌په‌گه‌یان داوه‌ته‌وه، كه له كۆبانێوه خاكی توركیایان كردووه‌ته ئامانج".
H.B