هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عه‌ین عیسا و منبج كشانه‌وه
32 كیلۆمه‌تر ده‌شكێنه‌وه دواوه
K24 - هه‌ولێر:
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه، هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌ی عه‌ین عیسای باكووری سووریا (رۆژئاوای كوردستان) و منبج كشاونه‌ته‌وه و شوێنه‌كانیان چۆڵ كردووه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش، سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا تا قووڵایی 30 بۆ 35 كیلۆمه‌تر ده‌كشێنه‌وه، ئه‌وه‌ش واتا ئه‌و رووبه‌ره‌ی كه توركیا هێرشی ده‌كاته سه‌ر و پێشتر ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاندبوو.
پێشتریش ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاندبوو، كه هیچ سه‌ربازێكی ئه‌مه‌ریكی، له‌و ناوچانه‌ی باكووری سووریا (رۆژئاوای كوردستان) ناهێڵنه‌وه كه هێرشی ده‌كرێته‌سه‌ر.
ئ. م