رۆژنامه‌وانێكی ئۆكرانی له‌ رۆژئاوای كوردستان كوژرا

به‌ر بۆردومانی چه‌كدارانی میلیشیاكان كه‌وتووه‌

K24 - هه‌ولێر:

رۆژنامه‌وانێكی ئۆكرانی، كه‌ بۆ رووماڵكردنی ره‌وشی رۆژئاوای كوردستان (باكووری سووریا) چووه‌ته‌ ناوچه‌كه‌، به‌ر بۆردومانی چه‌كدارانی میلیشیاكانی ئۆپۆزیسیۆن كه‌وت و كوژرا.

تا ئێستا ناسنامه‌ی ئه‌و رۆژنامه‌وانه‌ ئۆكرانییه‌ ئاشكرا نه‌كراوه‌، ته‌نها باس له‌وه‌ ده‌كرێت كه‌ ئۆكرانیه‌ و بۆ رووماڵی ره‌وشی ناوچه‌كه‌ هاتووه‌.

هه‌ر له‌و بۆردومانه‌دا، رۆژنامه‌وانێكی دیكه‌ش به‌ناوی (سه‌عد ئه‌حمه‌د) گیانی له‌ده‌ستداوه‌. 

هه‌ندێك له‌ سه‌رچاوه‌كانیش باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن، له‌ بۆردومانه‌كه‌دا، كه‌ كاروانێك كراوه‌ته‌ ئامانج، ژماره‌یه‌ك هاووڵاتییش گیانیان له‌ده‌ستدا و برینداربوونه‌.

ئ. م