هێزه‌كانی سوپای سووریا به‌ره‌و كۆبانێ و مونبج به‌ڕێكه‌وتن
سانا: هێزه‌كانی سووریا به‌ره‌و باكوور به‌ڕێوه‌ن
K24- هه‌ولێر:
ئاژانسی هه‌واڵی سانای سه‌ر به حكوومه‌تی سووریا رایگه‌یاند، یه‌كه سه‌ربازییه‌كانی سوپای سووریا به‌مه‌به‌ستی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ده‌ستدرێژییه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر خاك و سه‌روه‌ری سووریا، به‌ره‌و باكووری وڵات به‌ڕێكه‌وتوون.
به‌ر له ئێستا هێزه‌كانی رووسیا له سووریا رایانگه‌یاند، سوپای حكوومه‌تی سووریا ئاماده‌كاری ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی بچنه ناوچه‌كانی كۆبانێ و منبج.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی بنكه‌ی سه‌ربازی رووسیا له حمه‌یمیم، ئه‌و كاره به رێككه‌وتنی نێوان هه‌سه‌ده و حكوومه‌تی ناوه‌ندی سووریایه.
هێزه‌كانی رووسیا داواشی له‌لایه‌نی توركیا و هاوپه‌یمانه‌كانی كرد، له‌كاتی چوونی سوپای حكوومه‌تی سووریا، دان به‌خۆیاندا بگرن و هیچ به‌ره‌یه‌كی شه‌ڕ له دژیان نه‌كه‌نه‌وه.
پێشتر ره‌دوان بێزار، په‌یامنێری كوردستان 24 له رۆژئاوا رایگه‌یاند، محه‌مه‌د شاهین، جێگری هاوسه‌رۆكی هه‌رێمی فورات ئاشكرای كرد، له‌سه‌ر بنه‌مای رێككه‌وتنی نێوان هێزه‌كانی سووریای دیموكراتیك (هه‌سه‌ده) له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی ناوه‌ند، سوپای حكوومه‌تی سووریا ئاماده‌كاری بۆ ئه‌وه ده‌كات بچێته ناو كۆبانێ.
له‌م چوارچێوه‌یه‌دا، عومه‌ر ئۆسێ، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی گه‌لی سووریا (په‌رله‌مان) به كوردستان 24ی راگه‌یاند، گفتوگۆی راسته‌وخۆ له نێوان حكوومه‌تی ناوه‌ندی سووریا و هه‌سه‌ده له باره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی سوپای سووریا كراوه.
H.B