ماكرۆن و مێركل له باره‌ی ره‌وشی رۆژئاوا كۆده‌بنه‌وه
له كۆشكی ئه‌لیزێ ره‌وشی رۆژئاوای كوردستان تاووتوێ ده‌كه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا و ئه‌نگێلا مێركل، راوێژكاری ئه‌ڵمانیا له كۆشی ئه‌لیزی پاریس كۆده‌بنه‌وه و تاووتوێی ره‌وشی باكووری سووریا (رۆژئاوای كوردستان) و هێرشه‌كانی توركیا ده‌كه‌ن.
لای خۆیه‌وه ئیمانوێل ماكرۆن دووپاتی كرده‌وه، ئه‌و هێرشانه‌ی توركیا داعش به‌هێز ده‌كاته‌وه، هاوكات ده‌بێته هۆی كاره‌ساتی مرۆیی له ناوچه‌كه.
دووپاتی له‌وه‌ش كرده‌وه، له باره‌ی تاووتوێكردنی هه‌نگاوی داهاتوو، له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نی به‌رگری فه‌ره‌نسا كۆده‌بێته‌وه.
ئه‌نگێلا مێركل راوێژكاری ئه‌ڵمانیاش لای خۆیه‌وه رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و بارودۆخه له دژی كورد قه‌بووڵ ناكه‌ن و پێویسته سنوورێك بۆ ئه‌و هێرشانه‌ی توركیا دابنرێت.
ئاشكراشی كرد، كه له رێگه‌ی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی قسه‌ی له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكی توركیا كردووه بۆ ئه‌وه‌ی سنوورێك بۆ هێرشه‌كان دابنێت.
ئ. م