"ئه‌رك و ناوی نوێی هه‌سه‌ده" ئاشكرا ده‌كرێت
چه‌ند خاڵێكی ناو "رێككه‌وتنه‌كه‌ی هه‌سه‌ده و سووریا" ئاشكرا ده‌كرێت
K24 - هه‌ولێر:
له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ر له باكوور و باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا، له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی سووریا بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی سوپا له سنووری سووریا و توركیا، چه‌ندین راپۆرتی رۆژنامه‌وانی له پێگه ههواڵییهكانهوه له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆكی رێككه‌وتنه‌كه‌وه بڵاوكرانه‌وه.
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی روسیا الیوم، هه‌ندێك له راپۆرته رۆژنامه‌وانییه‌كان ته‌ئكیدیان له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێكی ناو رێككه‌وتنه‌كه كردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێن: "دیارترین خاڵی رێككه‌وتنه‌كه نه‌مانی ناوی (هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی) و ناونانیانه به "فه‌یله‌قی پێنجه‌می سووریا" له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا په‌یكه‌ربه‌ندی هێزه‌كه و فه‌رمانده كورد و عه‌ره‌به‌كانی وه‌ك خۆیان ده‌مێننه‌وه".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئاماژه به‌وه‌كراوه، به‌گوێره‌ی رێككه‌وتنه‌كه، ده‌سته‌به‌ری مافی كورد له ده‌ستووری نوێی سووریا ده‌كرێت و خۆبهڕێوهبهرییهكی گونجاو جێگای ده‌كرێته‌وه و كار بۆ ده‌ركردنی هێزه‌كانی توركیا له عه‌فرین و سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی سووریا ده‌كه‌ن.
به‌ڵام به‌رپرسێكی باڵای كورد له رۆژئاوای كوردستان، ده‌ڵێت: "لێكتێگه‌یشتنه‌كه ته‌نها سه‌ربازییه و گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی خێرایه به‌رامبه‌ر هێرشه‌كانی توركیا و میلیشیا هاوپه‌یمانه‌كانی بۆ سه‌ر باكوور و باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا".
ئاڵدار خه‌لیل، به‌رپرسی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگای دیموكراتی له باكووری سووریا (ته‌ڤده‌م) له تویته‌ره‌وه نوسیوویه‌تی: "ئه‌و یاداشتی لێكتێگه‌یشتنه‌ی نێوان هه‌سه‌ده و سوپای سووریا و رووسیا، هه‌نگاوێكی خۆپارێزییه بۆ پارستنی سنووره‌كانی سووریا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ر له پرۆژه‌ی خۆیدا دژی هه‌نگاوی له‌و جۆره نییه و ئه‌وه به ئه‌ركی حكوومه‌تی سووریا ده‌زانێت سنووره‌كان بپارێزێت".
به‌رپرسه‌كه‌ی ته‌ڤده‌م ده‌ڵێت: "لێكتێگه‌یشتنه‌كه ته‌نها سه‌ربازییه و پرسی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ری و شار و شارۆچكه‌كانی دیكه‌ی تێدا نییه، گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی خێرا بووه به‌رامبه‌ر هیرشه‌كانی توركیا و هاوپه‌یمانه‌كانی بۆ سه‌ر ناوچه‌كه".
ئاڵدار خه‌لیل ده‌ڵێت: "گه‌له‌كه‌مان له باكوور و باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا له هیچ قۆناغێكدا داوای جیابوونه‌وه‌یان نه‌كردووه له سووریا، به‌پێچه‌وانه‌وه سه‌لماندمان ئه‌وه‌ی پێویست بووه له پێناو یه‌كێتی خاك و كۆمه‌ڵگای سووریا كردوومانه".
رۆژی یه‌كشه‌ممه 13/10/2019 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ر رایگه‌یاند: "له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی سووریا رێككه‌وتووین بۆ ئه‌وه‌ی سوپای سووریا بگه‌ڕینه‌وه ناوچه كوردنشیینهكان و به‌درێژایی سنووری توركیا بڵاوده‌بنه‌وه".
ئه‌و زانیاریانه له كاتێكدایه هێشتا به فه‌رمی ناوه‌ڕۆكی رێككه‌وتنه‌كه له‌لایه‌ن هه‌سه‌ده و سوپای سووریاوه ئاشكرا نه‌كراوه