ئێران به‌ڕێوبه‌ری چه‌ناڵێكی تێلیگرامی به تۆمه‌تی سیخوڕی ده‌ستگیركرد
چه‌ناڵه‌كه‌ی نزیكه‌ی ملیۆنێك بینه‌ری هه‌بووه
K24 – هه‌ولێر:
هه‌واڵگری سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران، رایگه‌یاند، به‌ڕێوبه‌ری كه‌ناڵێكی تێلیگرامیان به تۆمه‌تی سیخوڕی بۆ ده‌زگایه‌كی هه‌واڵگری خۆرئاوایی ده‌ستگیركردووه.
هه‌واڵگری سوپای پاسداران راشیگه‌یاندووه، روحوڵڵا زمكان به‌ڕێوبه‌ری كه‌ناڵی ئامدنیوز به رێنمایی هه‌واڵگری فه‌ره‌نسا و به پشتیوانی هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل كاری كردووه و چه‌ناڵه‌كه‌ی نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن بینه‌ری هه‌بووه.
روونیشیكردووه‌ته‌وه،ورده‌كاری زیاتری ئه‌و هه‌ڵمه‌ته ئاشكرا ده‌كه‌ن، كه دژی پیلانگێڕی ده‌ره‌كی ئه‌نجامیان داوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، به هۆی ئۆپراسیۆنێكی هه‌واڵگری ئاڵۆزه‌وه، توانراوه ئه‌و تۆمه‌تباره له ده‌ره‌وه‌ی ئێرانه‌وه په‌لكێشی ناوخۆ بكرێت و ده‌ستگیر بكرێت.
كه‌ناڵی ئامه‌دنیوز له تێلیگرام، یه‌كێكه له كه‌ناڵه به‌رچاوه‌كانی تێلیگرام و لای ئێرانییه‌كان ناسراوه. له‌و كه‌ناڵه‌وه دنه‌ی خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی دژی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران دراوه و هاوكات وانه‌ی تایبه‌ت به درووستكردنی بۆمبی ده‌ستی په‌خش كراوه.
كه‌ناڵه‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه، به‌ڕێوبه‌ره‌كه‌ی ده‌ستگیركراوه و ئه‌وه‌شی به شكست بۆ ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا وه‌سف كردووه.
چه‌ناڵه‌كه سوپاسی سوپای پاسدارانیشی كردووه بۆ ده‌ستگیركردنی به‌ڕێوبه‌ره‌كه‌ی و راشیگه‌یاندووه، زانیارییه‌كانی ناو كه‌ناڵه‌كه له‌به‌رده‌ستی هه‌واڵگری سوپای پاسداراندان.
