یه‌كێتی ئه‌وروپا دژی توركیا داوایه‌ك له ئه‌ندامانی ده‌كات
دژی توركیایه
K24 – هه‌ولێر:
یه‌كێتی ئه‌وروپا داوای له وڵاتانی ئه‌ندامی كرد، پرۆسه‌ی فرۆشتنی چه‌ك به توركیا رابگرن.
هاوكات یه‌كێتییه‌كه ئیدانه‌ی هێرشی توركیای بۆ سه‌ر باكووری سووریا كرد.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا، جان ئێف لۆ دریان، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، رایگه‌یاند، پێویسته وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا ئیدانه‌ی هێرشه‌كه‌ی توركیا بكه‌ن.
گوتیشی: داوامان له ئه‌مه‌ریكا كردووه، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش بكرێت.
هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌و هێرشه‌ی توركیا كاره‌ساتێكی مرۆیی گه‌وره‌ی له ناوچه‌كه درووست كردووه.
ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا دوای ناڕه‌زایه‌تی و ئیدانهكانی هه‌ریه‌ك له ئه‌ڵمانیا و فه‌ره‌نسا و ژماره‌یه‌ك وڵاتی دیكه‌ی ئه‌وروپا دێت، كه به‌رامبه‌ر به هێرشی توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان ده‌ریان بڕیوه.