سوپای سووریا چووه ناو منبج
دوای شه‌ڕ و پێكدادان
K24 – هه‌ولێر:
ئاژانسی هه‌واڵده‌ری سانای ره‌سمی سووریا رایگه‌یاند، یه‌كه‌كانی سوپای سووریا چوونه ناو منبج.
ئه‌مڕۆ په‌یامنێری كوردستان24 له نزیك شاری منبج رایگه‌یاند، شه‌ڕ و رووبه‌ڕووبوونه‌وه له نێوان سوپای سووریا و ئه‌و گروپه چه‌كدارانه‌ی ئۆپۆزسیۆنی سووریا روویدا، كه فه‌رمانی ئه‌نقه‌ره جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.
په‌یامنێری كوردستان24 ئاشكراشیكرد، رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كه دوای ئه‌وه بووه، كه هێزه‌كانی سوپای سووریا روویان له منبج كردووه.
سه‌باره‌ت به زیانه گیانییه‌كانی ئه‌و شه‌ڕه‌ش، ئاشكرایكرد، له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌ربازێكی سوپای سووریا كوژراوه.