شه‌ڕ له نێوان سوپای سووریا و گرووپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به توركیا روویدا
كوژراویش هه‌ن
K24- رۆژئاوای كوردستان:
په‌یامنێری كوردستان 24 له نزیك شاری مونبج له رۆژئاوای كوردستان رایگه‌یاند، شه‌ڕ و رووبه‌ڕووبوونه‌وه له نێوان سوپای سووریا و ئه‌و گروپه چه‌كدارانه‌ی ئۆپۆزسیۆن روویدا، كه فه‌رمانی ئه‌نقه‌ره جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.
په‌یامنێری كوردستان 24 ئاشكراشیكرد، رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كه دوای ئه‌وه بووه، كه هێزه‌كانی سوپای سووریا چوونه‌ته ناو شاری مونبج و له ناوه‌ندی ئه‌و شاره شه‌ڕ و پێكدادان له نێوانیان روویداوه.
سه‌باره‌ت به زیانه گیانییه‌كانی ئه‌و شه‌ڕه‌ش، ئاشكرایكرد، له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌ربازێكی سوپای سووریا كوژراوه.
دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات له شاری مونبج، هێزه‌كانی سووریا شوێنی ئه‌وانیان گرتووه‌ته‌وه.
H.B