تره‌مپ: با سووریا و ئه‌سه‌د كورد بپارێزن
هیوادارم باش بن ئێمه حه‌وت هه‌زار میل دوورین
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، دۆناڵد تره‌مپ، له تویتێكی نوێ‌دا، رایگه‌یاند، دوای تێكشكاندنی ۱٠٠٪ داعش سەربازانم لە سووریا هێنایە دەرەوە. با سووریا و ئەسەد كورد بپارێزن لە دژی توركیا و بۆ خاكی خۆیان شەڕ بكەن.
تره‌مپ نووسیویه‌تی: بە جەنەراڵەكانم گوت بۆچی دەبێ ئێمە بۆ سووریا و ئەسەدی دوژمنمان بجەنگین.
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: هەر كەسێك دەیەوێت كورد بپارێزێت لەگەڵ من كارێكی باشە. چین رووسیا یان ناپلیۆن پۆناپەرت.
له كۆتایشدا نووسیویه‌تی: هیوادارم باش بن. ئێمە ۷ هەزار میل دوورین.