شارەداری ناشڤێڵ بۆ پاڵپشتی کوردەکان شارەکە رەنگ دەکات
لە تێنێسی پشتگیری لە رۆژئاوای کوردستان دەکرێت
K24 – ههولێر:
ئەنجوومەنی کۆمەڵگای کوردی لە ویلایەتی تێنێسی ئەمەریکا بۆ پشتگیریکردنی کوردانی رۆژئاوا، بە بەشداریی چەند هاووڵاتییەکی ئەمەریکی، خۆپیشاندانێکیان ئەنجامدا.
ئەنجوومەنەکە داوا دەکات، فشارەکان لە ئەمەریکا زیاتر بکرێن تاکو هێرشی سەر کوردانی رۆژئاوای کوردستان رابگیرێت.
لەدوای خۆپیشاندانی کوردانی تێنێسی، شارەداری شاری ناشڤیڵ پایتەختی ویلایەتی تێنێسی بۆ ئێوارە باڵەخانەی فیدڕاڵ و پردی مێژوویی شارەکەی لەڕێگای رووناکی و پڕۆجێکتەرەوە وەک پاڵپشتی و رێزلێنان بۆ ڕۆژئاوای کوردستان بە ئاڵای کوردستان رازاندەوە.
زیاد 20 هەزار کورد لە شاری ناشڤیڵ دەژین و یەکێکە لەو شارانەی ئەمەریکا کە ژمارەیەکی زۆر کوردی تێدا دەژی.
H.J
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)