ئه‌مڕۆ وه‌رزی نوێی خولی نایابی كوردستان ده‌ستپێده‌كات
پاڵه‌وانی وه‌رزی رابردوو میوانداریی شێروانه ده‌كات
ئه‌مڕۆ پێنچشه‌ممه وه‌رزی نوێی خولی نایابی كوردستان 2019 ـ 2020 به به‌شداریی 13 یانه له سه‌رجه‌م شار و شارۆچكه‌كان كوردستان ده‌ستپێده‌كات و له هه‌فته‌ی یه‌كه‌میش شه‌ش یاری به‌رێوه ده‌چێت و سه‌رجه‌م یارییه‌كانیش له كاتژمێر 3:00ـی ئێواره ده‌كرێن.
پاڵه‌وانی وه‌رزی رابردوو میوانداریی شێروانه ده‌كات
پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر له به‌رزاییه‌كانی پیرمام له یه‌كه‌م یاریی میوانداریی شێروانه‌ی نوێنه‌ری كه‌لارییه‌كان ده‌كات، سه‌میر بابۆی راهێنه‌ر 4 یاریزانی سه‌ره‌كی تیپه‌كه‌ی بۆ ئه‌م وه‌رزه له‌گه‌ڵ نه‌ماوه، جگه له‌وه‌ش عومه‌ر سه‌دام، تووشی پێكان هاتووه، به‌ڵام له بری ئه‌وانه چه‌ند یاریزانێكی بۆ تیپه‌كه‌ی گواستۆته‌وه، هه‌موو هه‌وڵێكی ئه‌وه‌یه پارێزگاری له نازناوه‌كه بكات، بۆ جاری سێیه‌م ببێته پاڵه‌وان.
شێروانه به هه‌مان راهێنه‌ری وه‌رزی رابردووی وه‌ك دواین تیپ بۆ خوله‌كه ده‌ستی به ئاماده‌كاری كردووه و ئه‌مڕۆیش له ئه‌ركێكی سه‌ختدا ده‌بێته میوانی هه‌ڵگری نازناوه‌كه، شێروانه بۆ ئه‌م وه‌رزه‌ی ده‌ستبه‌رداری به‌مۆ غه‌ریب و هێمن رزگار بووه و به پێكهاته‌یه‌كی نیمچه لاو به‌شداریی له خوله‌كه ده‌كات و ته‌نها یه‌ك گۆڵپارێزی عه‌ره‌بیان گواستۆته‌وه.
هه‌ندرێن و برایه‌تی له دێربی هه‌ولێر به‌یه‌كده‌گه‌ن
هه‌ندرێن له یاریگای خۆی به رابه‌رایه‌تی دڵشاد مه‌عروفی راهێنه‌ر ڕووبه‌رووی سه‌وزپۆشه‌كانی هه‌ولێر ده‌بێته‌وه، دوای 13 ساڵ هه‌ندرێن بێ فه‌رهه‌نگ ته‌های كاپتن یاریی ده‌كات، چونكه ئه‌م وه‌رزه ماڵئاوایی یه‌كجاره‌كی له یاریگاكان كرد، دروشمی هه‌ندرێن هه‌میشه زۆرترین ده‌ستكه‌وته به كه‌مترین خه‌رجی.
برایه‌تی، گه‌وره‌ترین گۆڕانكاری له پێكهاته‌كه‌ی كردووه، زۆرترین یاریزانی لاوی بۆ ریزی یه‌كه‌م سه‌رخستووه، فاتحی راهێنه‌ر چاوی له دروستكردنی تیپێكی به‌هیزه بۆ داهاتوو، له پاڵ ئه‌وه‌ش مانه‌وه‌ی خۆی له خوله‌كه دووپاتبكاته‌وه.
هه‌ولێر میوانداریی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ده‌كات
هه‌ولێر له یاریگای خۆی یاریی له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ده‌كات، كه ئه‌م وه‌رزه ئه‌حمه‌د موناجد بۆته راهێنه‌ری تیپه‌كه‌ی پایته‌خت، ئه‌حمه‌د شوكریش یاریده‌ده‌ریه‌تی، ئه‌وان هه‌وڵی پێگه‌یاندنی یاریزان ده‌ده‌ن، بۆیه زۆرترین لاویان له خۆیان كۆكردۆته‌وه، ئامانجیشیانه به‌و لاوانه جگه له مانه‌وه شكۆی هه‌ولێر به‌رز رابگرن.
پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی به راهێنه‌رایه‌تی یاسین مه‌ناف، ئامانجی گه‌وره‌یان هه‌یه، مه‌به‌ستیان ئه‌م وه‌رزه له پله‌كانی یه‌كه‌م تا سێیه‌م ده‌ستبخه‌ن، جگه له‌وه‌ش دروستكردنی تیپێكیش بۆ خولی پله‌یه‌كی عێراق ئاماده بكه‌ن.
ده‌ربه‌ندیخان له‌نێو ئاپۆڕای جه‌ماوه‌ر میوانداریی دهۆك ده‌كات
له گه‌ڕی یه‌كه‌می خوله‌كه، شینپۆشه‌كانی ده‌ربه‌ند یاریی له‌گه‌ڵ دهۆك ده‌كه‌ن، ده‌ربه‌ند جگه له كێشه‌ی هونه‌ری كێشه‌ی كارگێڕیشی هه‌یه، ئه‌وه‌تا دوو له ئه‌ندامانی ده‌ستیان له كاركێشاوه‌ته‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌رسه‌لان جه‌لالی راهێنه‌ر، دوای مانگێك به‌رگه‌ی كێشه‌كانی نێو كارگێری یانه‌كه‌ی نه‌گرت و یانه‌كه‌ی جێهێشت، به ناچاری ئیداره‌ی یانه‌كه هانایان بۆ هۆگر عه‌بدوڵڵای راهێنه‌ری وه‌رزی رابردووویان برده‌وه، به‌مه‌ش ئه‌م راهێنه‌ره كاتێكی زۆر كه‌می له‌به‌رده‌ست دا بوو بۆ ئه‌وه‌ی تیپه‌كه ئاماده بكات.
له به‌رامبه‌ردا دهۆك به‌هێزترین پێكهاته‌ی ئاماده‌كردووه، چه‌ند گرێبه‌ستێكی گه‌وره‌ی ئه‌نجام داوه، ده‌یه‌وێت له رێگای كوردستانه‌وه تیپێكی به‌هێز دروست بكات و بیكاته په‌ردێك بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ خولی نایابی عێراقی، كه چه‌ند ساڵێكه لێی دابڕاوه، چاویان له‌وه‌ش ببنه پاڵه‌وانی خولی نایابی كوردستان.
زێره‌ڤانی میوانێكی گه‌وره‌ی سیروانی نوێ ده‌بێت
سیروانی نوێ له سلێمانی له یاریگای خۆی میوانداریی زێره‌ڤانی نوێنه‌ری دهۆكییه‌كان ده‌كات، سیروانی نوێ دوای دابڕانیان و گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ خولی نایاب، ده‌یانه‌وێت ئه‌م ده‌ستكه‌وته به ئاسانی له‌ده‌ست خۆیان نه‌ده‌ن و هه‌ر له نایاب بمێنه‌وه.
زێره‌ڤانی خاوه‌نی زۆرترین ناسناو، به‌رابه‌رایه‌تی سلێمان ره‌مه‌زان، خۆیان به باشی رێكخستووه و تا جارێكی‌تر جامه‌كه ببنه‌وه، بۆیه هه‌مووهه‌وڵێكیان بردنه‌وه‌یه له‌م یارییه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك ساڵانی رابردوو باجی ده‌ستپێكی خراپ نه‌ده‌ن.
سۆران له یه‌كه‌م یاریی له خولی نایاب له ره‌واندز میوانداریی نه‌ورۆز ده‌كات
سۆرانی ئه‌مڕۆ بۆیه‌كه‌مجار ئه‌زموونی خۆی له خولی نایابی كوردستان تاقی ده‌كاته‌وه، سۆران به‌هۆی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی یاریگاكه‌ی ناچار له یاریگای ره‌واندز باوه‌ش بۆ نه‌ورۆز ده‌كاته‌وه، به‌ڵام ڕووبه‌ڕووی تیپێكی به‌هێز ده‌بێته‌وه، جگه له‌وه‌ش كه‌م ئه‌زموونی تیپه‌كه ره‌نگه كاریگه‌ری خراپی هه‌بێت، به‌ڵام خاڵی به‌هێزی سۆران بوونی جه‌ماوه‌ركه‌یه‌تی.
نه‌ورۆز و پرسیار عه‌بدولڕه‌زای راهێنه‌ری هه‌وڵ ده‌ده‌ن خه‌ونی له‌مێژینه‌ی سلێمانییه‌كان بهێنه‌دی، ئه‌وه‌یش بردنه‌وه‌ی ناسناوی خولی نایابی كوردستانه، له‌و پێناوه‌ش زۆر به باشی ئاماده‌سازیان كردووه، نه‌ورۆز وه‌رزی رابردوو سه‌ره‌كیترین ركابه‌ری پاڵه‌وانی خوله‌كه بوو، بۆیه پێشبینی ده‌كرێت، ئه‌م وه‌رزه ژماره‌یه‌كی قوڕسی خوله‌كه بێت.
