سه‌ركرده‌یه‌كی باڵای عه‌سائیبی ئه‌هلولحه‌ق و برایه‌كی كوژران
عه‌سائیب: به نارنجۆك هێرشیان كراوه‌ته سه‌ر
K24 - به‌غدا:
ويسام عه‌لیاوی كه سه‌ركرده‌یه‌كی دیاری میلیشیای عه‌سیائیبی ئه‌هلولحه‌قه، له خۆپیشاندانه‌كانی میسان له‌گه‌ڵ برایه‌كی كوژران.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی ئه‌و گرووپه میلشیایه، خۆپیشانده‌ران هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر باره‌گای عه‌سائیب و چه‌ند "تێكده‌رێك" نارنجۆكی ده‌ستیان خستووه‌ته ناو باره‌گاكه، له ئاكامدا خۆی و برایه‌كی برینداربوونه و بۆ نه‌خۆشخانه گوازراونه‌ته‌وه.
ئه‌و گرووپه له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن، "تێكده‌ران" كه له ریزی خۆپیشانده‌ران بوونه، خۆیان گه‌یاندووه‌ته نه‌خۆشخانه و له‌وێ ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی عه‌سائیب و براكه‌یان كوشتووه.
ئه‌مڕۆ 25ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2019 خۆپیشاندان له چه‌ند پارێزگایه‌كی عێراق به‌ڕێوه‌چوو و گرژی و توندوتیژی تێكه‌وت، له ئاكامیشدا، 21 خۆپیشانده‌ر كوژراون، وه‌ك كۆمیسیۆ مافه‌كانی مرۆڤ له عێراق باسی لێوه‌ده‌كات.
به‌هۆی توندوتیژییه‌كانیش، بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ، له پارێزگاكانی به‌سره، موسه‌ننا، واست، زیقار، قادسیه و بابل راگه‌یه‌ندرا.
ئ. م