دۆزینەوەیەکی نوێ کۆتایی بە ئەنفلەوەنزا و هەڵامەت دەهێنێت
رێ لە 12 جۆری ئەنفلەوەنزا دەگرێت
K24 – ههولێر:
دژە زیندەچەیەک (ئەنتی بایۆتیک) دروستکراوە کە دەتوانێت دژی هەموو جۆرەکانی ڤایرۆسی هەڵامەت بجەنگێت.
ئەنتی بایۆتیکەکە بەناوی 1G01 لە جۆرێک لە پرۆتینی بەرگری پێکهاتووە و هەموو تەنە دەرەکییەکانی لەش دەناسێتەوە و خۆیانی پێوە دەلکێنێت.
توێژەران تاقیکردنەوەیان لەسەر مشکی تاقیگە و مرۆڤ کردووە و بۆیان ئاشکرا بووە، کە داهێنانە نوێیەکەیان دەتوانێت دژی 12 جۆری هەڵامەت بجەنگێت.
توێژینەوەکە لە لایەن سکوڵی پزیشکی زانکۆی واشنتن کراوە و تیایدا ئەوە خراوەتە روو، رەنگە ئەم داهێنانە لە ماوەیەکی نزیکدا ببێتە هۆی دروستکردنی جۆرە کوتانێکی جیهانی کە کۆتایی بە هەڵامەت و ئەنفلەوەنزا بهێنێت.
کوتانەکە لە شێوەی دەرزی یان سپرا و قەترە دەبێت و پزیشکان دەڵێن، لە لایەن سەنتەری کۆنتڕۆڵی نەخۆشییەکان لە ئەمەریکا مۆڵەتی پێدراوە.
The Daily Mail
H.J