رووسیا، ئه‌مه‌ریكا به دزینی نه‌وتی سووریا تۆمه‌تبار ده‌كات
وێنه‌ی مانگه ده‌ستكرده‌كانی بڵاوكردهووه
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا رایگه‌یاند: "به پاسه‌وانێتی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، نه‌وتی سووریا ده‌گوازرێته‌وه ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه".
وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا وێنه‌ی مانگه ده‌ستكرده‌كانی بڵاوكردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێت: "وێنه‌ی كاروانی تانكه‌ره نه‌وته‌كانه كه له سووریاوه ده‌برێته ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه".
لیوا ئیگۆر كۆناشینكۆف، گوته‌بێژی فه‌رمی وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا له‌باره‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌كانه‌وه ده‌ڵێت: "وێنه‌كان له‌لایه‌ن هه‌واڵگریی ئاسمانی گیراون، نه‌وتی سووریا پێش و پاش پاككردنه‌وه‌ی داعش له رۆژهه‌ڵاتی فورات ده‌رهێنراوه، ئه‌وه‌ش له‌ژێر پاسهوانێتییهكی توندی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كراوه، له رێگای تانكهریشهوه گواستراوه‌ته‌وه ده‌ره‌وه‌ی سووریا بۆ ئه‌وه‌ی بپاڵێورێت".
وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا ده‌ڵێت، ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له سووریا ده‌یكات تاڵانییه له ئاستی ده‌وڵه‌تدا".
پێشتر دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به ئاشكرا ئه‌وه‌ی راگه‌یاندبوو كه ناوچه نهوتییهكانیا كۆنترۆڵ كردووه و نه‌وته‌كه‌یان ده‌ستكه‌وتووه.