سەگێک مەیمونێک رادەستی پۆلیس دەکات
مەیمونەکە بێ کەس بووە
K24 – ههولێر:
سەگێکی زیرەک مەیمونێک دەخاتە سەر پشتی و رادەستی پۆلیسی دەکات تاکو لە برسان نەمرێت.
لە هەرێمی مادیا برادیش لە هیندستان، بەچکە مەیموونێکی فڕێدرا لە لایەن سەگێکەوە دەدۆزرێتەوە و دواتر سەگەکە مەیمونەکە دەباتە نزیکترین بنکەی پۆلیس.
بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی دەیلی مەیل، پۆلیس خواردنیانداوە بە مەیمونەکە و لە مردن رزگاریان کردووە، دواتر رادەستی پۆلیسی دارستانیان کردووە.
H.J