"مانچێسته‌ر یونایتد ده‌یه‌وێت شكست به پلانێكی مێسی بهێنێت"
"مانچێسته‌ر یونایتد لیۆنێل مێسی ده‌وه‌ستێنێت"
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی بریتانیا، ئاشكرای ده‌كات كه به‌رپرسانی مانچێسته‌ر یونایتد بۆ گواستنه‌وه‌ی لاوتارۆ مارتینیز چووه‌ته سه‌رهێڵ، له كاتێكدا مێسی به‌رپرسانی یانه‌كه‌ی بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌و هێرشبه‌ره راسپاردووه.
رۆژنامه‌ی سه‌نی بریتانیا له راپۆرته هه‌واڵێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه مانچێسته‌ر یونایتد به‌هۆی رۆیشتنی رۆمیلۆ لۆكاكۆ و ئالێكسیس سانچێز بۆ ئینته‌ر میلان هێڵی پێشه‌وه‌ی شه‌یتانه سووره‌كان كێشه‌ی تێكه‌وتووه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، مانچێسته‌ر یونایتد ده‌یه‌وێت 96 ملیۆن یۆرۆی نرخی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی لاوتارۆ مارتینێز له گواستنه‌وه‌ی هاوینی داهاتوو بدات و ئه‌و هێرشبه‌ره ئارجێنتینیه بۆ ئۆڵد ترافۆرد بگوازێته‌وه، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه كه مێسی داوای له ئیداره‌ی یانه‌كه‌ی كردووه ئه‌و هێرشبه‌ره هاونیشتیمانهی بۆ كامپ نوو بگوازنه‌وه.
له‌وه‌ته‌ی ئا‌نتۆنیۆ كۆنتی ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی ئینته‌ر میلانی وه‌رگرتووه ئاستی لاوتارۆ مارتینێز به‌رز بۆته‌وه، به جۆرێك له كۆی 11 یاری 6 گۆڵ و 2 ئاسیستی كردووه.
رۆژنامه‌كه ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو كه به‌رپرسانی مانچێسته‌ر یونایتد له‌گه‌ڵ 2 هێرشبه‌ری دیكه‌ش له‌سه‌رهێڵن كه پێكهاتوون له (تۆماس موله‌ر) له بایرن میونشن و ئایرلینگ هالاندی هێرشبه‌ری نه‌رویجی یانه‌ی رید بول ساڵزبۆرگ، به‌ڵام لاوتارۆ مارتینێز سه‌رووی ئه‌و لیسته‌ی گرتووه كه له لایه‌ن ئۆلی گونار سۆڵشایه‌ری راهێنه‌ری مانچێسته‌ر یونایتد داوا كراوه.
