مەترسییەكانی ھەندێك جۆری بۆیەی قژی ژنان ئاشكرا دەكرێت
دوو تیمی شارەزا لە سلێمانی زانیاری دەدەنە ئارایشگاكان
K24 - سلێمانی
دووتیمی فەرەنسی و ئەڵمانی لە سلێمانین، تا کاریگەریە نەرێنیەکانی بەکارھێنانی بۆیە بێ کۆالێتیەکانی قژی ئافرەتان بخەنەڕوو، تەواوی خاوەن ئارایشتگاکانیش داوا دەکەن رێگری بکرێ لە ھاوردەکردنی ئەو بۆیانەی دەبنە مەترسی بۆ تهندروستی ئافرەتان.
لەگەڵ ئەوەی بۆیەی قژ رەنگێکی جوان بە تاڵهكانی قژ و روخسار دەبەخشێ، بەڵام بێ ئاگا لهوهی تەندروستی بهكارهێنهرهكه دهخاتە مەترسییەوە.
بەپێی توێژینەوەکان، بۆیە بێ کۆالێتیەکان ھۆکاری سەرەکین بۆ تووشبون بە نەخۆشی شێرپەنجە.
دوو تیمی پسپۆری ماده كیمیاییهكانی ئارایش كه له فەرەنسا و ئەڵمانیا هاتوون، پانێلێکیان بۆ زیاتر لە 450 خاوەنی ئارایشتگای خانمان لە سلێمانی رێکخست و تێدا بە وردی کاریگەریە نەرێنیەکانی بۆیە بێ کوالێتیەکانیان خستەڕوو.
تیمەکە ھەنگاو بە ھەنگاو، دوای بڕیاردان لە بەکارھێنانی جۆری بۆیەکە، بهكردهیی شێوازی بەکارھێنانەکەشیان روونکردەوە، بەو پێەی مەترسییەکان چەنده لە جۆری بۆیەکە، ھێندەش شێوازی بەکارھێنانەکەی جێگای مەترسیە.
ساڵانە لە ھەرێمی کوردستان، چەندین ھاووڵاتی تووشی نەخۆشی شێرپەنجە دەبن، پزیشکانیش بەکارھێنانی بۆیە بەمەترسی دەزانن و نایشارنەوە، بۆیە یەکێکە لە ھۆکارەکان بۆ تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە، ھەربۆیە داوا دەکرێ خانمان ئاگاداری بەکارھێنانی ئەو بۆیانه بن، کە بەکاریدێنن بۆ جوانکردنی قژیان.
ھ.م