جۆ بایدن: نابێ ئه‌مەریكا پشت له كورد بكات
"دوای كوشتنی به‌غدادی داعش هه‌ر به هه‌ڕه‌شه ده‌مێنێته‌وه"
K24 - ھەولێر
جۆ بایدن، كاندیدی دیموكراته‌كان و جێگری پێشووی سه‌رۆكی ئه‌مەریكا له‌میانه‌ی پێشكه‌شكردنی گوتارێك له هه‌ڵمه‌تێكدا له‌باره‌ی كوژرانی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی رایگه‌یاند كه له دوای كوشتنی به‌غدادی داعش هه‌ر به هه‌ڕه‌شه ده‌مێنێته‌وه بۆ سه‌ر ئه‌مەریكا و هاوپه‌یمانان.
گوتیشی: "نابێت ئه‌مەریكا پشت له كورد بكات، چونكه له شه‌ڕی تیرۆردا به هه‌زاران كه‌سیان بوونه‌ته قوربانی، بۆ ئه‌م كاره‌ش ئه‌مەریكا قه‌رزداری كورده".
جۆ بایدن، كاندیدی دیموكراته‌كان بۆ سەرۆكی ئەمەریكا لە ھەڵبژاردنەكانی داھاتووی وڵاتەكەی و جێگری پێشووی سه‌رۆكی ئه‌مەریكا گوتی: "ده‌مه‌وێت ساتێك وه‌رگرم باسی ئازایه‌تی و قارمانێتی سوپاكه‌مان بكه‌م و باسی ئه‌و چاونه‌ترسییه‌ی هێزی دێڵتا بكه‌م له به‌رامبه‌ر ئه‌و كاره گه‌وره‌یه‌ی ئه‌نجامیاندا. ئێمه هه‌موومان قه‌رزاری سهربازهكانمانین و جارێكی دیكه سه‌لماندیانه‌وه كه سوپاكه‌مان باشترین و به‌هێزترینه له جیهاندا. ده‌شزانم كه كوشتنی به‌غدادی هه‌واڵێكی خۆش بوو بۆ هه‌موو لایه‌ك، به‌ڵام ده‌مه‌وێت ئاماژه به خاڵێك بكه‌م كه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه داعش له‌دوای به‌غدایش هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ ئه‌مەریكا و هاوپه‌یمانه‌كانمان، بۆیه پێویسته فشاره‌كانمان بۆ سه‌ریان فراوانتر بكه‌ین". نابێت دووربكه‌وینه‌وه له هاوپه‌یمانه‌كانمان به‌تایبه‌تی كورد كه زیاتر له 10 هه‌زار قوربانیاندا بۆ كۆتایی هێنان به‌و كوشتنكارییه و ئێمه‌ش قهرزداریارین و دەبێ به‌ڵێنه‌كانمان جێبه‌جێ بكه‌ین".
ھ.م