به ڤیدیۆ... قورسترین سزا چاوهڕێی فرانك ریبیێری دهكات
"ئهمجۆره رهفتارانه سزایهكهی قورسه"
فرانک ریبێری یاریزانی فڕەنسی یانەی فیۆرێنتینا بە هۆی هەڵسوکەوتێکی بەرامبەر ناوبژیوان لەوانەیە تووشی سزایەکی قورس ببێتەوە.
دوای دۆرانەکەی فیۆرێنتینا لە یاریگەی خۆیان بەرامبەر لازیۆ، پاش کۆتایی هاتنی یارییەکە یاریزانانی فیۆرێنتینا وەکو رەخنەیەک بەرامبەر بریارێکی ناوبژیوان لێیان کۆدەبنەوە و لەو کاتەش ریبێری پاڵ بە ناوبژیوانی سەر هێڵ دەنێت و ئەم دیمەنەش لە چاوی کامێراکان بهڕوونی دهركهوتووه، بۆیە پێشبینی دەکرێت کە ئەم یاریزانە تووشی سزایەکی قورس ببێت.
سەرچاوەکان لە ئیتاڵیا بڵاویان کردۆتەوە کە ئەمجۆرە رەفتارانەی بەرامبەر ناوبژیوان، سزاکەی دوور خستنەوەیە لە چوار یاری.
فرانك ریبیێری تهمهن 36 ساڵ، له هاوینی ئهمساڵ له یانهی بایرن میونشنهوه به گرێبهستێكی ئازاد و به مووچهی ساڵانهی 4 ملیۆن یۆرۆ روویكرده فیۆرێنتینا، له یهكهمین وهرزی له سێریا ئهی، 9 یاری كردووه 2 گۆڵ و 2 ئاسیستی تۆمار كردووه.