رادان گاسانین: له 50%ـی یاریزانه‌كانی پێكهاته‌ی هه‌ولێر رازی نیم
رادان: ده‌مه‌وێت پێنج تا شه‌ش یاریزانی ته‌مه‌ن 16 ساڵ و 17 ساڵ بانگهێشت بكه‌م
رادان گاسانین راهێنه‌ری كڕواتی و نوێی یانه هه‌ولێر له ئاستی به‌شێك له یاریزانانی یانه‌كه‌ی رازی نییه و پێشبینی ده‌كرێت ده‌ستبه‌رداری چه‌ند یاریزانێك ببێت، كارگێری یانه‌ی هه‌ولێریش پاڵپشتی ئه‌م راهێنه‌ره ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كانیان باشتر بێت.
لە دوای ھاتنی رادان گاسانین بۆ راھێنەرایەتی یانەی ھەولێر ئەم راھێنەرە كرواتیە لە ماوەی دەستبەكاربوونی لە دە رۆژی رابردوو و ئەنجامدانی چەند یارییەكی دۆستانە و یارییەكەیش لە خولی نایابی عێراق بەرامبەر بە زاخۆ ئێستا گومانی لە ئاستی چەند یاریزانێك ھەیە و بەنیازه لیستێك یاریزان ئامادە بكات و بیداتە دەستی بەرپرسانی یانەكە و تا له كاتی ده‌رگای گواستنه‌وه‌ی یاریزانان ده‌ستبه‌رداریان بن.
رادان گاسانین له نیوه‌ی پێكهاته‌ی تیپه‌كه‌ی رازی نییه
رادان گاسانین راهێنه‌ری یانه‌ی هه‌ولێر له لێدوانێكدا بۆ كوردستان24 گوتی: ئێستا سه‌رقاڵی راهێنان و ئاماده‌كارین بۆ ئه‌وه‌ی كوالیتی یاریزانه‌كان باشتر بكه‌ین، ده‌مه‌وێت پێكهاته‌ی هه‌ولێر به یاریزانی نوێ و لاو تازه‌بكه‌مه‌وه، چونكه له یاری رابردوومان به‌رامبه‌ر زاخۆ بۆم ده‌ركه‌وت به‌شێكی زۆری یاریزانه‌كان نه‌ك شایسته‌ی ئه‌وه نین یاری بۆ یانه‌ی هه‌ولێر بكه‌ن به‌ڵكو بۆ خولی نایابی عێراقیش ده‌ست ناده‌ن، هه‌رچه‌نده هه‌ندێك له یاریزانه‌كانیشمان كوالیتییه‌كی به‌رزیان هه‌یه.
دواخرانی خوله‌كه به‌سوود بۆ ئێمه ده‌شكێته‌وه، چونكه ده‌توانن تیپه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی باش رێكبخه‌مه‌وه، راسته ئه‌نجامه‌كانی ده‌ستپێكی یانه‌ی هه‌ولێر له خوله‌كه جۆرێك له ترس و نیگه‌رانی دروست كردووه، به‌ڵام كاتی باشمان له‌به‌رده‌سته بۆ ئه‌وه‌ی تیپه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی باشتر ئاماده بكه‌ین، سه‌ره‌تا ده‌بێت گۆڕانكاری له پێكهاته‌ی تیپه‌كه بكه‌م و چه‌ند یاریزانێكی ته‌مه‌ن 16 ساڵ و 17 ساڵ بۆ تیپه‌كه سه‌ربخه‌م، پاشان كار له‌سه‌ر ته‌كتیك و باشتركردنی كوالیتی یاریزانه‌كان بكه‌م، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له ئاست و كوالیتی 50%ـی یاریزانه‌كانی ئێستای پێكهاته‌ی هه‌ولێر رازی نیم.
سه‌رۆكی یانه‌ی هه‌ولێر چی ده‌ڵێت؟
عه‌بدوڵڵا مه‌جید سه‌رۆكی یانه‌ی هه‌ولێر له باره‌ی ئه‌م پرسه‌وه، به كوردستان24ـی راگه‌یاند كه پشتگیری ته‌واوی پلانه‌كانی رادان گاسانینی راهێنه‌ر ده‌كه‌ن، ده‌شڵێت: راهێنه‌ر هه‌ر یاریزانێكی نه‌وێت ئێمه ئاماده‌ین ده‌ستبه‌رداریان بین، به‌ڵام ده‌بێت چاوه‌ڕێ بكه‌ین تا كاتی كردنه‌وه‌ی ده‌رگای گواستنه‌وه‌ی یاریزانان.