وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌: كوژرانی به‌غدادی كۆتایی داعش نییه‌

دوای كوژرانی به‌غدادی داعش خه‌ریكی خۆ رێكخستنه‌وه‌یه‌

K24- هه‌ولێر:

وەزارەتی پێشمەرگە لە بارەی کوژرانی سه‌ركرده‌ی رێكخراوی داعش رایدەگەیەنێت، بە کوژرانی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی کۆتایی بە داعش نایەیەت بەڵام  بۆ ماوەیەك چالاکیەکانی کەم دەبن.

له‌مباره‌یه‌وه‌ جه‌مال ئیمێنكی، سوپاسالاری پێشمه‌رگه‌ جه‌خت ده‌كاته‌وه‌، داعش رێکخراوێکە، بۆ هەر ویلایەتێك والی و جێگری بۆ داناوە، هۆشداریش لە دۆخی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان دەدات.

هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا، جوان رۆژبه‌یانی، سەرۆکی لێژنەی ناوچە کوردستانیەکان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان دەڵێت: داعش لە رێگەی شانە نووستوەکانی لەو ناوچانە لە خۆرێکخستنەوەدایە و كار بۆ فراوانكردنی چالاكییه‌كانیان ده‌كه‌ن.

H.B