به‌شیر حه‌داد نهێنی پشت په‌یوه‌ندی هه‌ندێ لایه‌ن به خۆپیشاندانه‌كانی عێراقه‌وه ده‌خاته روو
"هه‌ندێ لایه‌ن ده‌یانه‌وێت خۆپیشاندانه‌كان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان بقۆزنه‌وه"
K24- هه‌ولێر:
بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بە کوردستان24ی راگەیاند، بارودۆخی ئێستای عێراق و گرژییەکان زیانی بۆ هەموو لایەك دەبێت.
حه‌داد ئاشکراشی دەکات، هەندێك لایەن سواری شەپۆڵی خۆپیشاندانەکان بوونە و دەیانەوێت دۆخه‌كه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان بەکار بهێنن.
جێگری سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق گوتیشی: ناکرێت لایەنێك لە عێراق لەبری هەموو لایەنەکان بڕیار لە ئایندەی وڵات بدات.
دووپاتیشیکردەوە، ئەوان وەك نوێنەرانی کورد دژی هەر هەنگاوێك دەوەستنەوە، کە زیان بە مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان بگەیەنێت.
H.B