نێچیرڤان بارزانی: دژی هەموارکردنەوەی دەستوورین کە لەگەڵ بنەماکانی دیموکراسی یەک نەگرێتەوە
"جێبەجێنەکردنی بەندەکانی دهستوور عێراقی رووبەڕووی کێشە و گرفت کردووەتەوە"
K24 - ھەولێر
سەرۆكی ھەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت "دژی هەر هەموارکردنەوەیەکی دەستوورین لە عێراقدا، کە لەگەڵ بنەماکانی دیموکراسی و فیدراڵی یەک نەگرێتەوە".
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەمیانی وتارێكیدا لە شەشەمین كۆنگرەی سەندیكای پارێزەرانی كوردستان لە ھەولێر رایگەیاند: "دەستووری عێراقی بەراورد بە دەستووری وڵاتانی ناوچەکە، پێشکەوتووە، بەڵام بەهۆی جێبەجێنەکردنی بەندەکانی، عێراقی رووبەڕووی کێشە و گرفت کردووەتەوە".
سەرۆكی ھەرێم كوردستان گوتیشی: "دژی هەر هەموارکردنەوەیەکی دەستوورین، کە لەگەڵ بنەماکانی دیموکراسی و فیدراڵی یەک نەگرێتەوە و دژی بەرژەوەندییەکانی گەلی کوردستان بێت".
جەختیشی کردەوە: "حکوومەتی هەرێمی کوردستان پشتیوانیی رێکارەکانی حکوومەتی عێراق بۆ ئەنجامدانی چاکسازی دەکات".