كورد به هاوپهیمانێتییهك "خۆی له رووداوه نهخوازراوهكان" دهپارێزێت
كورد پارێزگاریی له مافه دهستوورییهكانی دهكات
K24 - ههولێر:
له بارهی دۆخی عێراق و خۆپیشاندانهكانهوه، ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، داھاتووی کورد لە عێراق بە دەستی خودی کورد خۆیەتی، بۆ ئەمەش یەکھەڵوێستیی باشترین رێگا چارەیە. سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووش یەکخستنی ھەڵوێست بە گرنگ دەزانێت.
کورد دەیەوێت بە دروستکردنی ھاوپەیمانێتیەکی کوردستانی لە بەغدا، خۆی بۆ ھەموو ئەگەرێك ئامادە بکات، بە تایبەت دوای وروژاندنی بابەتی ھەموواری دەستوور و ھەڵوەشاندنەوەی حکوومەت و پەرلەمان، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی بانگەواز بۆ ھەموو لایەنەکان دەکات، ھەرچی زووە ئەو ھاوپەیمانێتییە رابگەیەندرێت، بۆ ئەوەی بە یەکەوە پارێزگاریی لە مافە دەستووریيەکان بکەین.
ئامانجی سەرەکیی ھاوپەیمانیی کوردستانی یەکخستنی ھەڵوێستە، بۆیە بەشێک لە فراکسیۆنەکان بە پێویستی دەزانن، لەم دۆخەی عێراق کورد ئاگاداری خۆی بێت. سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو داوا دەکات، کورد دژی خواستی خۆپیشاندەران نەوەستێتەوە، ھەروەھا خۆی لە لایەنگیری بەدوور بگرێت.
زۆرینەی فراکسیۆنە کوردستانیيەکان سووربوونی خۆیان لەسەر مانەوە و پشتیوانیی عادل عەبدولمەھدی دووپات دەکەنەوە، بەڵام بۆ ئەوەی کورد بۆ رووداوە نەخوازراوەکان ئامادە بێت، پێویستی بە یەکگوتاری ھەیە، بۆیە ھاوپەیمانێتییەکی کوردستانی بە باشترین بژاردە دەزانن.
ئ. م