كوردستان 24 ورده‌كاریی تاپۆكردنی خانوو و زه‌وییه زیادهڕۆیهكان ده‌خاته‌ڕوو
به تاپۆكردنی خانوو و زه‌وییه زیادهڕۆیهكان نزیكه‌ی 2 تریلیۆن دینار بۆ حكوومه‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه
K24- هه‌ولێر:
په‌رله‌مانی كوردستان پێشنیازی یاسای تاپۆكردنی زەوی و خانووە زیادەڕۆیهكانی به ده‌نگی 100 په‌رله‌مانتار پەسەند کرد و نرخه‌كانیش دیار كران.
بە جێبەجێکردنی ئەم یاسایە نزیکەی دوو ترلیۆن دینار بۆ حکوومەت دەگەرێتەوە و داهاتەکەشی بۆ خزمەتگوزاریی ئەم خانووانە دابین دەکرێت و خه‌ڵكێكی زۆر له‌م یاسایه سوود مه‌ند ده‌بن.
مەرجی سەرەکیی تاپۆكردنی خانووه‌كانیش ئەوەیە لە چوارچیوەی شارەوانیدا بێت و ڤێلاكان ناگرێتەوە.
H.B