په‌سه‌ندكردنی پرۆژه یاسای له‌كارلادانی تره‌مپ كۆشكی سپی و خودی تره‌مپیشی هێنایه ده‌نگ
كۆشكی سپی: ئه‌و بڕیاره‌ی نانسی پیلۆسی و دیموكراته‌كان زیان به سه‌رۆك ناگه‌یه‌نێت به‌ڵكو زیان به گه‌لی ئه‌مه‌ریكا ده‌گه‌یه‌نێت
K24- هه‌ولێر:
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ره‌خنه‌ی توندی له په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی ده‌گرێت و كۆشكی سپیش له به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌ڵامی بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌داته‌وه و په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه یاسای له‌كارلادانی تره‌مپ له پۆسته‌كه‌یبه نایاسایی و نا ئه‌مه‌ریكی وه‌سف ده‌كات.
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ی ئه‌و بڕیاره‌ی په‌رله‌مانی ئه‌مه‌ریكا له تویتێكدا له تۆڕی تویته‌ر گوتی: ئه‌مه "گه‌وره‌ترین هه‌ڵمه‌تی جادووگه‌رانه بۆ راوه‌دوونان له مێژووی ئه‌مه‌ریكادا"، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ نانسی پیلۆسی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئه‌مه‌ریكا، كه هه‌وڵی زۆری داوه، بۆ ئه‌وه‌ی تره‌مپ له پۆسته‌كه‌ی لاببرێت.
The Greatest Witch Hunt In American History!
— Donald J. Trump (@realDonaldTrump) October 31, 2019
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه له به‌یاننامه‌یه‌كدا كۆشكی سپی له‌باره‌ی ئه‌و بڕیاره‌ی په‌رله‌مان دووپاتیكرده‌وه، "پیلۆسی و دیموكراتخوازه‌كان زیان به سه‌رۆك تره‌مپ ناگه‌یه‌نن، به‌ڵكو زیان به گه‌لی ئه‌مه‌ریكا ده‌گه‌یه‌نن".
له به‌یاننامه‌كه‌ی كۆشكی سپی‌دا هاتووه، "سه‌رۆك هیچ شتێكی هه‌ڵه‌ی نه‌كردووه و دیموكراته‌كانیش ئه‌مه باش ده‌زانن. سووربوونی نانسی پیلۆسی و دیموكراته‌كان بۆ لابردنی سه‌رۆك نایاساییه، زیان به سه‌رۆك تره‌مپ ناگه‌یه‌نێت، به‌ڵكو ژیان به گه‌لی ئه‌مه‌ریكا ده‌گه‌یه‌نێت. له بری ئه‌وه‌ی تیشك بخه‌نه سه‌ر پرسه‌كانی تایبه‌ت به خێزان، وه‌ك كه‌مكردنه‌وه‌ی توندوتیژی له رێگه‌ی چه‌كه‌وه، تێپه‌ڕاندنی په‌یماننامه‌ی نێوان ئه‌مه‌ریكا و مه‌كسیك و كه‌نه‌دا، باشكردنی كه‌رتی ته‌ندرووستی گشتیی، كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخه‌كانی ئه‌و ده‌رمانانه‌ی كه ته‌نیا به قه‌واڵه‌ی پزیشكی ده‌فرۆشرێن، ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایشی سنووری باشوور، نوێكردنه‌وه‌ی ژێرخانه‌كه‌مان كه ماوه‌یه‌كی زۆره كاری له‌سه‌ر نه‌كراوه، دیموكراته‌كان ئه‌وه به‌باش ده‌زانن كه رۆژانه كاته‌كه‌یان له‌كارلادانی سه‌رۆك به‌فیڕۆ ده‌ده‌ن، كه ئه‌مه‌ش جگه له هه‌وڵدان بۆ زیانگه‌یاندن به تره‌مپ هیچ شتێكی دیكه له‌خۆ ناگرێت".
له به‌شێكی دیكه‌ی به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه، "ده‌نگدانی ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن نانسی پیلۆسی، سه‌رۆكی په‌رله‌مان و دیموكراته‌كانه‌وه هیچ مانایه‌ك هه‌ڵناگرێت، ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت كه پێشێلكارییه‌كی قبووڵنه‌كراوی بنه‌ماكانی ئه‌نجوومه‌نه". هه‌روه‌ها هاتووه، "پیلۆسی و ئاده‌م شیف، سه‌رۆكی سه‌رۆكی لێژنه‌ی هه‌واڵگری و ئه‌وانی دیكه‌ش له دیموكراته‌كان چه‌ند كربوونه‌وه‌یه‌كی نهێنیی داخراویان ئه‌نجامداوه و رێگه‌ی نه‌داوه ئیداره‌ی كۆشكی سپی به‌شداری تێدا بكات"، هه‌رچی په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه یاسای ده‌ستپێكردنی قۆناغی دووه‌مه له دانیشتنه‌كانی لێكۆڵینه‌وه له پرسی له‌كارلادانی تره‌مپ له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه، به‌یاننامه‌كه جه‌خت ده‌كاته‌وه، "ئامانجی ئه‌م هه‌نگاوه حوكمدانه به‌بێ ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌ت به ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا بدات به‌رگری له خۆی بكات، ئه‌مه‌ش كارێكی ده‌ستپاكانه و ده‌ستووری نییه و به هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌مه‌ریكیش نییه".
H.B