"كورد خۆی بۆ مه‌ترسییه‌كانی هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستوور ئاماده ده‌كات"
كورد تێبینی له‌سه‌ر 55 مادده‌ی ده‌ستوور هه‌یه
K24- هه‌ولێر:
ئەندامێکی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاشکرای دەکات، کورد تێبینی لەسەر55 ماددەی دەستوور هەیە و هاووڵاتیانیش هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستوور به مه‌ترسی ده‌زانن.
له‌مباره‌یه‌وه شێروان دووبەردانی، په‌رله‌مانتاری پارتی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاشكرای ده‌كات، كورد تێبینی له‌سه‌ر 55 مادده‌ی ده‌ستوور هه‌یه، کە لە 2005ـه‌وه جێبەجێ نەکراون و مافی کوردن.
دووبه‌ردانی دەشڵێت: مەترسی لەسەر هەموارکردنەوەی دەستوور هەیە و کوردیش خۆی بۆ ئەم مەترسیانە ئامادە دەکات.
هاوڵاتیانش مه‌ترسی خۆیان له هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستوور ناشارنه‌وه و داواش لە لایەنە سیاسیەکان دەکەن، یەك دەنگ بن بۆ پاراستنی دەستەکەوتەکانی هەرێمی کوردستان.
H.B