كاندیدی دیموكراته‌كان بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا هێرشێكی توند ده‌كاته سه‌ر ئه‌ردۆغان
"رووی راسته‌قینه‌ی ئه‌ردۆغان ئاشكرا بووه و تیرۆریستانی پێشووی قاعیده و داعش به‌كار ده‌هێنێت"
K24- هه‌ولێر:
تۆلسی گابارد، كاندیدی پێشبینیكراوی دیموكراته‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و وڵاته له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوودا، هێرشێكی توند ده‌كاته سه‌ر ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا و به‌وه تۆمه‌تباری ده‌كات، كه پشتیوانی تیرۆر ده‌كات و هه‌وڵ بۆ رووخاندنی حكوومه‌تی سووریا ده‌دات.
گابارد له گوتارێكی تۆماركراودا، كه شه‌وی رابردوو له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه ده‌دات، "ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه ئه‌ردۆغان هاوكاری داعش و قاعیده ده‌كات، له‌كاتێكدا هه‌میشه ئه‌مه‌ی ره‌تكردووه‌ته‌وه، به‌ڵام ئێستا به‌كارهێنانی میلیشیا تیرۆریسته‌كانی پێشووی داعش و قاعیده له‌لایه‌ن ئه‌ردۆغانه‌وه رووی راسته‌قینه‌ی ئه‌و نیشانده‌دات، ئه‌و توندڕه‌وێكی ئیسلامییه و تووشی نه‌خۆشی شێتبوون بۆ گه‌وره‌یی ده‌سه‌ڵات بووه، هه‌وڵ ده‌دات خه‌لافه‌ت رابگه‌یه‌نێت، بۆ ئه‌وه‌ی خۆی پۆستی خه‌لیفه بگرێته ده‌ست، واتا سه‌ركرده‌ی باڵا".
Erdogan has been helping ISIS/AQ for years. He has denied this but is now openly using militias of "former" ISIS/AQ terrorists, exposing him for what he really is: a radical Islamist megalomaniac who wants to establish a caliphate with himself as the Caliph — the supreme ruler. pic.twitter.com/AQ5zb6Hp08
— Tulsi Gabbard (@TulsiGabbard) October 30, 2019
ئه‌م گوتانه‌ی گابارد هاوكاته له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا دانی به جینۆسایدكردنی ئه‌رمه‌نه‌كاندا ناوه، كه له نیوه‌ی یه‌كه‌می سه‌ده‌ی بیسته‌م له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی عوسمانییه‌وه كۆمه‌ڵكوژی كرابوون و تێیدا زیاتر له ملیۆن و نیوێك كه‌س كۆمه‌ڵكوژی كراون، له‌كاتێكدا به‌رده‌وام توركیا ئه‌و تاوانه ره‌ت ده‌كاته‌وه.
ئه‌م بڕیاره‌ی ئه‌مه‌ریكاش ئاماژه‌یه‌كی نوێیه بۆ درووستبوونی گرژی له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌نقه‌ره و واشنتن، كه له ئه‌نجامی هێرشی توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان هاتووه‌ته ئاراوه.
H.B