ئه‌مه‌ریكا: ئابووری جیهان رووی له سستبوونه
گەشەی وڵاتانی جیھان لە سستبوون بەردەوامە
K24 – هه‌ولێر:
وەزیری گه‌نجینه‌ی ئەمه‌ریكا رایگەیاند، ئاستی گەشەسەندن لە جیھاندا هه‌تا دێت به‌ره‌و داكه‌وتنه.
ستیڤن میونشن، وەزیری گه‌نجینه‌ی ئەمه‌ریكا لە كۆنگرەی وەبەرھێنان لە سعوودیە گوتی: گەشەی وڵاتانی جیھان لە سستبوون بەردەوامە، بەڵام كاریگەری نەرێنی زۆری لەسەر ئابووری ئەمه‌ریكا نابێت، چونكە لەگەڵ زیادبوونی سەرمایە ئه‌مه‌ریكا دەتوانێت ئابوورییەكەی بە بەھێزی بھێڵێتەوە.
میونشن گوتیشی: بۆ ھەمووان روونە كە ئابووری جیھان لە داكەوتن بەردەوامە و ناكرێ چاوپۆشی لێبكرێت.
روونیشیكرده‌وه، ئه‌وروپا پێویستی بەوەیە، كە ھەوڵی زیاتر بدات لە رووی لایەنی دارایی و رێكخستنەوە، بۆ ئەوەی گەشەی ئابوورییەكەی لە داكەوتن بپارێزێت.