بەرهەمهێنانی نەوتی ئەمەریکا بۆ ئاستێکی پێوانەیی بەرزدەبێتەوە
بەرهەمهێنان بۆ 12.4 ملیۆن بەرمیل رۆژانە بەرزبوونەوە تۆماردەکات
K24 – ههولێر:
بە گوێرەی داتا حکوومییەکان بەرهەمهێنانی نەوتی ئەمەریکا لە مانگی ئابی رابردوو بە بڕی 600 هەزار بەرمیل نەوت رۆژانە زیادیکردووە، بەوەش ئاستێکی نوێی پێوانەیی تۆمارکردوو، بە جۆرێک بەرهەمهێنانی نەوتی ئەمریکا گەیشتووەتە 12.4 ملیۆن بەرمیل رۆژانە. هاوکات بەرهەمهێنانی نەوت لە کەنداوی مەکسیک 30% زیادیکردووە.
بەوەش ئەمەریکا دەبێتە یەکەم بەرهەمهێنەری نەوت لە جیهان و ئاستی نوێ لە سەرووی 12 ملیۆن بەرمیل رۆژانە تۆمار دەکات، ئەوەش بە پاڵپشتی تەکنەلۆجیای نوێ کە هاوکاری کردووە لە زیادکردنی بەرهەمهێنان بە تایبەت لە بەرهەمهێنانی نەوتی لیتەیی.
بە گوێرەی داتای مانگانە فەرمانگەی زانیاری وزەی ئەمەریکا، لە مانگی ئاب بەرهەمهێنان لە کەنداوەی مەکسیک 469 هەزار بەرمیل رۆژانە زیادیکردووە، لە کاتێکدا لە تێکساس 98 هەزار بەرمیل رۆژانە زیادیکردووە و لە باکووری داکۆتاش 28 هەزار بەرمیل رۆژانە زیادیکردووە.
H.J