ئەمریکا ده‌یه‌وێت سزا بەسەر ئیسپانیادا بسه‌پێنێت

بەهۆی مامەڵەکردنی لەگەڵ ڤەنزوێلا

K24 – هه‌ولێر:

بەهۆی مامەڵەکردنی لەگەڵ ڤەنزوێلا، ئەمریکا دەیەوێت سزای ئیسپانیا بدات.

سەرچاوەیەک بە ئاژانسی بلوومبێرگی راگەیاندووە، ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ لە توێژینەوەدایە بۆ سەپاندنی سزا بەسەر مەدرید.

بەهۆی مامەڵەکانی ئیسپانیا لەگەڵ ڤەنزوێلا، وەزارەتی گەنجینەی ئەمه‌ریکا لە توێژینەوەدایە بۆ داڕشتنی پلانی سزادان بەسەر بانکی ناوەندی ئیسپانیا و ژمارەیەک لە دامەزراوەی دارایی دیکەی وڵاتەکە کە ڤەنزوێلا سەرمایەکەی تێدا کۆگا دەکات.

لەو راپۆرتەی بلوومبێرگ پێشبینیکراوە، هیچ هەنگاوێکی لەو شێوەیە بەر لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی گشتی ئیسپانیا ناگیرێتە بەر، کە بڕیارە لەم مانگەدا بێت.

ئەمە لە کاتێکدایە پێشووتر مانوێل کیڤیدۆ وەزیری نەوتی ڤەنزوێلا رایگەیاندبوو، گەمارۆی واشنتن بۆ سەر کاراکاس کاریگەری نەرێنی هەبووە لەسەر ئابووری و تایبەت لەسەر کەرتی نەوتی وڵاتەکە.