كهمپێكی تایبهت به كهسوكاری چهكدارانی داعش "دهبێته مهترسی" لهسهر كهركووك
"نەوەی دووەمی چەکدارانی داعش پەروەردە دەکرێن"
K24 - كهركووك:
ئیدارەی کەرکووك بەردەوامە لە کۆکردنەوەی کەسوکاری چەکدارانی داعش بۆ کەمپەکانی سنووری شارۆچکەی لەیلانی سەر بە پارێزگاکە، بەقسەی کەسوکاری چەکدارانی داعش ئەوان لەکەمپەکانی جەدعەوە ھێنراون بەئۆتومبێلی گەورە و شەوان بەڕەزامەندی ئیدارەی شارەکە، ئێستاش داوای گەڕانەوە دەکەن بۆ شوێنی نیشتەجێ بوونی خۆیان.
بوونی ئەم کەمپە کە پڕە لە خێزانی چەکدارانی داعش، ھێشتا لای زۆر لەبەرپرسانی کەرکووك وەك مەترسیيەکی گەورە تەماشا دەکرێت، چونکە پێیانوایە نەوەی دووەمی چەکدارانی داعش لێرەوە پەروەردە دەکرێن. بەڵام کەس و کاری چەکدارانی داعش پێچەوانەی ئەمە دەڵێن، تەنانەت داوای گەڕانەوەش دەکەن بۆ شوێنی نیشتەجێبوونی خۆیان.
سهمیحه عومهر، هاوسهرهكهی داعش بووه و ئێستا له كهمپهكهیه دهڵێت: "رێگەمان پێ نادەن بچینهوه حهویجه، دەڵێن ئێوە خێزانتان داعش بووە، ئێمە چی بکەین، ئەوان نەمان و رۆشتن، باوکم و ھاوسەر و براکەم لەگەڵ داعش بوون، رێگەمان رێگهی گهڕانهوهمان پێ نادهن و خانووهكانیشیان ڕووخاندووین".
ژنێك بهناوی ئیمان عوسمان، لە کۆتا پێگەی چەکدارانی داعش ھەڵات و ژیانی نێو کەمپی بەناچاری ھەڵبژاردووە، ھاوسەرەکەی چەکداری داعش بووەو کوژراوە لەشەڕەکان، ئێستاش لەلایەن ئیدارەی کەرکووکەوە ھێنراوەتە کەمپی لەیلان و دهڵێت: "ھێزە ئەمنییەکان شەوانه ههڵیان دهكوتایه سهر ماڵهكانمان و دەیان'وت ئێوە کەسوکارتان داعش بوون، من ھاوسەرم داعش بوو، 12 منداڵم ھەیە و بەپێ لە حەویجەوە ھاتووین و کەس بە ئۆتۆمبێل ھاوکاری نەکردین، دەیانگوت ئێوە کەسوکاری داعشن".
بەشێکی زۆر لەو خێزانانە تەنانەت ناسنامە و بەڵگەنامە و فۆرمی خۆراکیان نیيە کە ئەمە گرفتی بۆ درووستكردوون، ئیدارەی شارەکەش لەھەوڵی چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە بۆیان.
بەگشتی ھەموو ئەو خێزانانەی کە ھاوژین و کەسوکاری داعش بوونە و ھێنراونەتە سنوورەکە، بەبیانووی ئەوەی کە خەڵکی ئەو شوێنەن و دەبێت لەکەمپی ئەو پارێزگایەدا نیشتەجێ بکرێن.
ئ. م