ژووری بازرگانی هەرێمی کوردستان - ئەمەریکا بەشداری كۆنفرانسێكی جیھانی دەكات

"بەشێک لە کۆمپانیاکان ئامادەییان دەربڕی لە کوردستان کاربکەن"

K24 - واشنتن

کۆنفرانسی پەرەپێدانی سێکتەری ئاو لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە واشنتن بەڕێوەچوو، کە تێیدا ژووری بازرگانی هەرێمی کوردستان - ئەمەریکا بەشداریان تێدا كردووە، ھەروەھا زۆربەی ئەو کۆمپانیایانەی لە بواری تەکنەلۆژیای ئاو کاردەکەن ئامادەبوون.

دڵسۆز شێروانی، نوێنەری ژووری بازرگانی کوردستان - ئەمەریکا بۆ کوردستان24 رایگەیاند "ئەو کۆنفرانسە دەرفەتێکی باش بوو، بۆ ئەوەی لەگەڵ کۆمپانیاکانی ئاودێری ئاشنا بن، ھەروەھا چەندین کۆمپانیا ئامادەییان دەربڕیووە بۆ ئەوەی بێن لە هەرێمی کوردستان کاربکەن".

ھ.م