خۆپیشاندهرانی بهغدا ناویان له باڵهخانهیهك ناوه "چیای ئوحد"
ئامادهنین چۆڵی بكهن و ماوهی ههفتهیهكه تێیدا دهمێننهوه
K24 - بهغدا:
باڵەخانەیەکی تەواو نەکراو لە ناوەڕاستی بەغدا، کە بەسەر ناوچەی سەوزدا دەڕوانێت، بووەتە جێگەی سەرنج لە کاتی خۆپیشاندانەکان، ماوەی هەفتەیەکە ئەو باڵەخانەیە لەلایەن گەنجانی ناڕازییەوە چۆڵ نەکراوە بە قەڵای خۆپیشاندانەکانی دەزانن، ئێستا بووەتە هێمای نارەزایەتی و خۆپیشاندانەکانی عێراق.
باڵەخانەکە لە ساڵی 2003ـەوە بەجێهێڵدراوە و تا ئێستا تەواو نەکراوە، بە چێشتخانەی تورکی ناسراوە، بەڵام ئێستا ناوی چیای ئوحدی لێنراوە.
ئەم باڵەخانە تەواو نەکراوە 14 نهۆمییە بووەتە هێمای دیاری خۆپیشاندەرانی بەغدا، هەر لەسەرەتای خۆپیشاندانەکانەوە گەنجانی چوونەتە ناوییەوە و ئامادەش نین چۆڵی بکەن.
باڵەخانەکە بەشێوەیەك هەڵکەوتووە، بەسەر ناوچەی سەوزدا دەڕوانێت، بۆیە هێزە ئەمنییەکان زۆر هەوڵیاندا له خۆپیشاندهران چۆڵی بكهن، بەڵام نەیانتوانی.
گهنجێكی خۆپیشاندهر بهناوی عهلی خادیم، دهڵێت: "چێشتخانەی تورکی بۆ ئێمە وەك ماڵی لێهاتووە، 6 رۆژە لێرەین و نەچووینەتەوە لای کەسوکارمان، خۆمان نهشووشتووه، چۆڵی ناکەین تا داواکارییەکانمان جێبەجێنەکرێن".
گەنجانی خۆپیشاندەر بە گوتنەوەی درووشم و بهرزكردنهوهی ئاڵای عێراق و هەندێکجاریش بە گۆرانی و سەماوە، درێژە بە مانەوەیان لە باڵەخانەکدا دەدەن و بە قەڵای خۆیانی دەزانن.
جاسم محهمهد، خۆپیشاندهرێكی دیكهیه و له بارهی "قهڵاكه" دهڵێت: "چێشتخانەی تورکی بووەتە قەڵای ئێمە، لێی ناکشێینەوە، لە سەرەتای خۆپیشاندانەکانەوە لێرەین، هەموو شتێك لە خواردن و خواردنەوە و پێخەف بۆمان دێتە ئێرە".
باڵەخانەکە بووەتە هێمای نارەزایەتی و خۆپیشاندانەکانی عێراق، لە ساڵی 2003ەوە بەجێهێڵدراوە و تا ئێستا تەواو نەکراوە، بە چێشتخانەی تورکی ناسراوە، بەڵام ئێستا ناوی چیای ئوحدی لێنراوە.